ڕۆژی کلتوری کوردی لە 23 – 25 نۆڤەمبەری 2017
ڕێکخراوی هاریکاری و کلتوری کوردستان (کۆمکار) بۆ حەوتەمین جار ڕۆژی کلتوری کوردی لە 23 – 25 نۆڤەمبەری 2017 سازدەکات. ڕۆژی کلتوری کوردی ئەمساڵ بە هاوکاری و پشتگیری سەرۆکی شارەوانی بەرلین / کرۆیتسبێرگ خاتوو مۆنیکا هێرمان تەرخان کراوە بۆ نمایشی چەندین فلیمی کوردی
جێی نمایشی فلیمەکان:
Forum Factory
Besselstr. 13-14, 10969 Berlin
26Jahre Halabja
بهرز ڕاگرتنی یادی ٢٦ ساڵهی مهرگهساتی ههڵهبجه له بهرلین
26 Jahre Halabja
Bo bilind ragirtina bîranîna 26 salya karesata Helepce u Anfal
بهرز ڕاگرتنی یادی ههڵهبجه و ئەنفال ماف و ئهرکی گشت کوردستانییهکه..
کوردستانیان، بهشداربونتان له بیرهوهری ٢٦ ساڵهی ههڵهبجهو ئەنفالدا نیشانهی وهفاداریتانه بۆ گیانی پاکی
شههیدان و قوربانیانی ئهنفال و ههڵهبجه و گشت کارهساتهکانی ناوچهکانی دیکهی کوردستان.
کات و شوێن
یەکشهممه ١٦/٣/٢٠١٤ له کاتژمێری ٣ ی پاشنیوهڕۆ تا ٥
گۆڕینی کاتی هاوینە و زستانە لە ئەڵمانیا
ڕێسای گۆڕینی کاتی هاوینە و زستانە لە ئەڵمانیا
بەشێوەیەکی فەرمی لە ئەڵمانیا، کاتی هاوینە لە دوا یەکشەممەی مانگی سێ ی هەرساڵێکدا لە دەمژێر 2 یەك کاتژمێر دەچێتە پێش و دەبێتە سێ ی بەرەبەیان، بە واتایەکی تر شەو کاتژمێر کورت دەبێت.
بۆ کاتی زستانە (کاتی ئاسایی) لە دوا یەکشەممەی مانگی ئۆکتۆبەر دەمژمێر 3 یەك کاتژمێر دەچێتە دواوە و دەبێتە 2 ی نیوەشەو..
لە کاتی گۆڕانی کاتی هاوینەدا وەك ئێستا یەك کاتژمێر جیاوازی هەیە لە نێوان ئەڵمانیا و باشوری کوردستان دا..
گروپی هەزار ئاواز لە بەرلین یەك شەممە ٩/٣/٢٠١٤ میوانە
بۆ ئاواز پرژێنی هەستی حەزخوازانی موزیکی کوردی و فارسی گروپی هەزار ئاواز کە پێکهاتوە لە ١٠ موزیکژەن بە سەرپەرشتی ئازادی میرزا پور و بە ئامادەبونی مامۆستا فەرەج عەلیپور و پەرین نمازی و دەنگەخۆشەکانی ئیبراهیم بەرزی و سەحەر محەمەدی، لە بەرلین ئێوارەی یەك شەممە ٩/٣/٢٠١٤ لە کڵێسای پاسیۆینس کیرشە دەمژمێر ١٨،٣٠ کۆنسێرتێک دەگێرن.Kurd idol in Berlin کورد ئایدل لە بەرلین
کورد ئایدل لە گەشێکی سەرانسەریدایە بۆ دۆزینەوەی ئەستێرەی کوردی خۆی لە بواری موزیك و گۆرانی. هەربۆ ئەو مەبەستەش لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 05.01.2017 لە بەرلین گەڕانیان بەردوام دەکەن. بۆ زانیاری و چەندین پرسیار و وەڵام دەتوانن سود لە مەڵپەری سەرەکی کوردئایدل وەربگرن
www.kurdidol.tv/cbk
حەفتاونۆهەمین هەفتەی سەوز لە بەرلین لە ١٧ بۆ ٢٦ی یانوار
پێشانگای هەفتەی سەوزی نیونەتەوەیی بۆ ٧٩ ـهەمین جار کرایەوە.
بۆ ئەمساڵ ١٦٥٠ بەشگەی کۆمپانیای ئەڵمانی و بیانی لە ٧١ وڵاتی جیاوە بە شمەك و کاڵا و بەروبومەکانیان بەشدارن. لە هەمانکاتدا بۆ ئەمساڵ ٧٠ وەزیری پەیوەست لە وڵاتانی بەشدار ئامادەبوون بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بازرگانی..
کەمیك زانیاری زیاتر بە زمانی ئەڵمانی لەم ڕاپۆرتەدا ببینە
IFA ئیفا لە 2.9.2014 تا 7.9.2014 لە بەرلین
ئیفا وەك پەنجەرەی تەکنەلۆجیای ئایندە دەبینرێت، کە لێوەی گشت نوێکاریەکانی بواری تەکنەلۆجی دەکەوێتە بەر دیدەی هەوادارانی
بۆ جارێکی تریش پێشانگای بێتەلی نێونەتەوەیی ( ئیفا ) لە 2.9.2014 تا 7.9.2014 لە بەرلین دەرگاکانی واڵا دەکات بۆ کەسانی پسپۆر و ئارەزومەندانی بواری ئامێرەکانی تەکنیك و ئەلکترۆنیات
ئەم پێشانگایە یەکێکە لە گەورەترین پێشانگاکان لەو بوارەدا بۆ ئەمساڵ نزیکەی ١٨٠٠ نمایشکار لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە بەشدارن. جگە لە پیشاندانی نوێترین داهێنان و پێشکەوتنەکان، چەندین جۆری خزمەتگوزاری و سمینار بۆ پسپۆران و بەرنامەی هەمەڕەنگ لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەدا لە لایەن گەورەترین و بەناوبانگترین بەرهەمهێنەرەکانی جیهانەوە ئامادەکراوە و نمایش دەکرێت.
ئێوارهیهکی ڕۆشنبیری له بهرلین 18/3/2013 دهمژێر 18.30
ئێوارهیهکی ڕۆشنبیری بۆ شاندی یهکێتی نوسهرانی کورد و چهند ئهندام پهرلهمانێكی کوردستان که شاندی تایبهتی ڕۆشنبیرن که به سهردانێك له بهرلینن سازدهکرێت، بهرنامهی ئهو ئێوارهیه له چهند بابهتێکدا خۆی دهگرێت، وهك: ڕۆشنبیری له کوردستان له ڕوانگهی یهکێتی نوسهرانی کورد و ئهو بڕیار و ڕاسپاردانهی که له پهرلهمانی کوردستان دهرچوون، خوێندنهوهی هۆنراوه و چهند بابهتێکی ئهدهبی له لایهن شاندی ئامادهبووه و پاشان گفتوگۆ دهربارهی بابهتهکان.
کات و شوێن
دوو شهممه 18/3/2013 دهمژمێر 18.30 له
بانگەوازێك لە کۆمەڵەی پزیشکانی کورد لە ئەڵمانیا
هەروەك ئاگادارن باری کۆچبەرانی کوردی ڕۆژئاوا لە ناو شارەکان و کەمپەکاندا ڕۆژانە بەرەو خراپی دەڕوات، کەم و کورتی تەنها لە خواردن و خواردنەوە نییە، بەڵکو لە پێداویستیە پزیشکی و تەندروستیەکانیشدایە و پزیشکانمان کەوتونەتە ژێر بارێکی قورسەوە و پێداویستی بۆ چارەسەری نەخۆش و بریندارەکان لەبەر دەستدا زۆر کەمە.بۆیە داوا لە گشت لایەك دەکرێت بۆ پەیداکردنی پێداویستیە تەندروستیەکان یان ناردنی یارمەتی مادی بە ڕێگای کۆمەڵەی پزیشکانی کورد لە ئەڵمانیا (زانیاری تەواو دەربارەی ئەو کۆمەڵەیە لەسەر فلایەکەیان هەیە) بۆ ئەو دڵسۆزانەی دەیانەوێت هاریکاربن، تکایە با پەیوەندی بە کۆمەڵەوە بکەن.