IFA ئیفا لە 2.9.2014 تا 7.9.2014 لە بەرلین

IFA 2016 Berlinئیفا وەك پەنجەرەی تەکنەلۆجیای ئایندە دەبینرێت، کە لێوەی گشت نوێکاریەکانی بواری تەکنەلۆجی دەکەوێتە بەر دیدەی هەوادارانی
بۆ جارێکی تریش پێشانگای بێتەلی نێونەتەوەیی ( ئیفا ) لە 2.9.2014 تا 7.9.2014 لە بەرلین دەرگاکانی واڵا دەکات بۆ کەسانی پسپۆر و ئارەزومەندانی بواری ئامێرەکانی تەکنیك و ئەلکترۆنیات

ئەم پێشانگایە یەکێکە لە گەورەترین پێشانگاکان لەو بوارەدا بۆ ئەمساڵ نزیکەی ١٨٠٠ نمایشکار لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە بەشدارن. جگە لە پیشاندانی نوێترین داهێنان و پێشکەوتنەکان، چەندین جۆری خزمەتگوزاری و سمینار بۆ پسپۆران و بەرنامەی هەمەڕەنگ لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەدا لە لایەن گەورەترین و بەناوبانگترین بەرهەمهێنەرەکانی جیهانەوە ئامادەکراوە و نمایش دەکرێت.