گۆڕینی کاتی هاوینە و زستانە لە ئەڵمانیا

ڕێسای گۆڕینی کاتی هاوینە و زستانە لە ئەڵمانیاZeitumstellung

بەشێوەیەکی فەرمی لە ئەڵمانیا، کاتی هاوینە لە دوا یەکشەممەی مانگی سێ ی هەرساڵێکدا لە دەمژێر 2 یەك کاتژمێر دەچێتە پێش و دەبێتە سێ ی بەرەبەیان، بە واتایەکی تر شەو کاتژمێر کورت دەبێت.

بۆ کاتی زستانە (کاتی ئاسایی) لە دوا یەکشەممەی مانگی ئۆکتۆبەر دەمژمێر 3 یەك کاتژمێر دەچێتە دواوە و دەبێتە 2 ی نیوەشەو..

لە کاتی گۆڕانی کاتی هاوینەدا وەك ئێستا یەك کاتژمێر جیاوازی هەیە لە نێوان ئەڵمانیا و باشوری کوردستان دا..