کۆنسێرتی گروپی داستان و شەهرامی نازری لە بەرلین

ڕۆژی یەکشەممە 26.11.2017 گروپی داستان بە موزیکی سونەتی و بەشداری دەنگبێژی بە توانای کورد شەهرامی نازری بە ئێوارەیەکی موزیکی مەستانە، بەرلین ئاوەدان دەکەن.. کات و جێ
Shahram Nazeri / Dastan Ensemble
Am 26.11.2017 in Berlin, Sonntag 26.11.2017 um 19:00 Uhr

Konzert Saal
Universität der Künste Berlin
Hardenbergstr. 33, 10623 Berlin
shahram-nazeri-konzert

دوا سڵاوی ماڵ ئاوایی به‌ سوپاسه‌وه‌

  • zanko-dr-kemal
دوا سڵاو بۆ مامۆستای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستی کۆچ کردوم دکتۆر که‌مال فوئاد

مامۆستای به‌ڕێز ماڵ ئاوایی کردن له‌ گیانی پاکتان بە ووشه‌ ده‌ربڕین زۆر سه‌خته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌کانمان بۆ بارسایی که‌سایه‌تیتان له‌م ساته‌ مه‌رگه‌دا نادۆزرێنه‌وه‌ و وشه‌کان ساز نابن

به‌ داخو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌‌ ناچارین به‌ سوپاسه‌وە ماڵ ئاوایتان لێ بکه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بیره‌وەریەکانتاندا بست به‌ بست ده‌ژین که‌ به‌هه‌شتێکی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌ر ڕوی زه‌وی بۆ که‌سایه‌تیتان دروست کردوه‌ ، واته‌ هه‌ستی به‌نرخی نه‌ته‌وایه‌تیتان و بیره‌وه‌ریە جوانه‌کانتان له‌ مێشکماندا ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌موو کاتێک تۆمان له‌ دڵدایت.

درێژەی بابەت...

شەستوحەوتە‌مین ڤیستیڤاڵی بەرلینالە ٩ تـــــــا ١٩/٢/٢٠١٧

Belrinale 2017یستیڤاڵی به‌رلیناله‌ی نێوده‌وڵه‌تی بە یەکێك لە گرنگترین ڤیستیڤاڵەکانی فلیم لە جیهاندا ئەژماردەکرێت و هه‌مووساڵێک له‌مانگی فێبروه‌ر له‌ شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سازده‌کرێ ، ئەمساڵیش نمایشی 399 فلیمی هەڵبژاردە و چەند کورتە فلیمێكە. نمایشەکان  بۆ دەربڕینی توانای فلیم سازی لە خشتنەڕووی چەندین ڕاستی تاڵ و شیرینە، ئەوەی جێ سەرنجە ئەمساڵ زۆرترین بابەتی فلیمەکان لە سەر منداڵ و میردمنداڵە، لەهەمان کاتدا یەک فلیمی تێدا نییە بۆ منداڵ! وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ڤیستیڤاڵەکە بریتیه‌ له‌ وورچێکی زێڕین و یه‌کێکی زیوین، ماڵپەڕی سەرەکی بەرلینالە ببینە لەم بەستەرە

 

Globale Rally gegen ISIS - für Kobane 1.11.2014

بەم فلیمە بەشداربوانی ڕێپێوانی ١/١١/٢٠١٤ی بەرلین کە بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی کۆبانی سازکرابوو ببینە، بەو ئامادەبونە زۆرە پڕ جۆشەی کورد و دۆستانمان بۆ جیهان سەلمێندرا کە کۆبانێ تەنها و بێ خاوەن نی‌یە

یەكشەممە ٢٨/٨/٢٠١٦ بەهەشتەکەم لە بەرلین

Dokumentar Film mein Paradis فلیمی دۆکۆمێنتاری ( بەهەشتەکەم ) لە دەرهێنانی ئەکرەم هەیدۆ یە و بە زمانی کوردی و عەرەبی و ژێرنووسی ئەڵمانییە. ئەم فلیمە لە ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و ئەرمینیا دەرکراوە. ئەکرەم هەیدۆ یەکێکە لە فلیم سازەکانی کورد کە لە بواری دۆکۆمێنتاریدا چەندین بەرهەمی جوانی خستۆتە بەر دیدەی بینەرانی و خاوەنی چەندین خەلاتە و دەرکەوتنی پاش بڵاوبونەوەی دۆکۆمێنتار فلیمێك بوو بە ناونیشانی ( هەڵەبجە – منداڵە ونبووەکان )..
پریمێرەی ئەم فلیمە ڕۆژی یەکشەممە دەمژمێر 12 لە سینەمای ئۆدیۆن لە شوێنەبێرگ پێشکەش دەکرێت و هاتن بۆ هەموانە و چونەژورەوەی بێ بەرامبەرە.
Filmpräsentation mit anschließendem Gespräch

درێژەی بابەت...

9. Internationale Filmwochen an der FU Berlin

  • neunte-flimwoche
هەفتەی فیلمی نێونەتەوەیی لە زانکۆی ئازاد بەرلین بۆ نۆهەمین جار سازدەکرێت ٣ تا ٧ ی ١١/٢٠١٤

ئەمساڵیش وەك جارانی پێشوو هەفتەی فلیمی نێونەتەوەیی بۆ لاوان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی دروستکردنی دیالۆگ و لێکنزیکبونەوەی کلتورەجیاوازەکان و بە تایبەتیش لە نێوان خوێندکارە ئەڵمان و بیانیەکاندا. ئەم جۆرە چالاکیانەیە کە زانکۆی ئازادی بەرلین بە بنکەیەکی کراوە و لێبوردە و هەمەڕەنگە کلتورەکان دەستنیشان دەکات.. بۆ پرۆگرامەکە بەردەوامبە

درێژەی بابەت...

کۆچ و هونەر ١٢ و ١٣ ی نۆڤەمبەر لە بەرلین

Kultur Fluchtبە ئامادەبونی چەند پەرلەمانتارێکی کوردستان و عێراق چالاکیەكی دوو ڕۆژە لە بەرلین

کۆچ، کۆچی هێزوتوانا، کۆچی کلتو و هونەر، کۆچی بەهرە و بەهرەمەندان، ئەمانە دەبنە مایەی لەدەستدانی توانا و هێزی گەل بە بەردەوامی؟ یان تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە و پاشان دەبنەوە بە سەرمایەیەکی بە نرخ؟ ئەمانە و چەندین پرسیاری تر لە ئێوارەی دوهەمی ئەو چالاکیەی دەربارەی کۆچ سازدەکرێت
ئێوارەی یەکەم ١٢/١١/٢٠١٥ کردنەوە وتاری دەستپێك و شانۆسەمایەك
ئێوارەی دوهەم ١٣/١١/٢٠١٥ نمایشکردنی دوو کورتە فلیم دەربارەی کۆچ و ڕەو، و پاشان پەرلەمانتارانی کوردستان و عێراق گفتوگۆ لەگەڵ ئامادەبوان دەربارەی کۆچ و دەرهاویشتەکانی دەکەن!

TAK Theatre
Prinzenstrasse 85 F, 10969 Berlin

دەمژمێر ٨ ی ئێوارە

چاوەڕوانی هیوا / ٢٣/١٠/٢٠١٤ کۆنفرانس لە بەرلین

  • spendentag_konferenz1
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣/١٠/٢٠١٤ کۆنفرانسێك بە بەشداری ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاو چەند پەرلەمانتارێکی ئەڵمانی وعێراقی و کوردستانی لەژێر ناونیشانی ڕەوشی ناهەمواری مرۆیی لە عێراق سازدەکرێت. هاتن بۆ هەموانە
پرۆگرام و بەشداربوانی کۆنفرانس لێرە ببینە >>

شەستوپێنجهه‌مین بێرلینالە له‌ بەرواری ٥ تـــــــا ١٥/٢/٢٠١٤

ڤیستیڤاڵی بێرلیناله‌ی نێوده‌وڵه‌تی کە بە یەکێك لە گرنگترین ڤیستیڤاڵەکانی فلیم لە جیهاندا ئەژماردەکرێت، هه‌مووساڵێک له‌مانگی فێبروه‌ر له‌Berlinale-65 شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سازده‌کرێت، ساڵانە نزیکەی ٤٠٠ فلیم لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە نمایش دەکرێت. بۆ ئەمساڵ ٢٣ فلیمیان لە پێشبڕێکدا بەشدارن و ١٩ یان کێبڕکێی بە دەستهێنانی ورچەکان دەکەن کە خەڵاتی ڤیستیڤاڵەکەن و پێکهاتون لە ورچی زێڕین و زیوی. زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی سەرەکی بەرلینالە ببینە لەم بەستەرە

پێشانگای بێتەلی نێونەتەوەیی ( ئیفا ) لە 5.9.2014 تا 10.9.2014

ئیفا وەك کونی کلیلی تەکنەلۆجیای ئایندە دەبینرێت، کە لێوەی گشت نوێکاریەکانی بواری تەکنەلۆجی دەبیندرێت.
بۆ جارێکی تریش پێشانگای بێتەلی نێونەتەوەیی ( ئیفا ) لە 5.9.2014 تا 10.9.2014 لە بەرلین دەرگاکانی واڵا دەکات بۆ کەسانی پسپۆر و ئارەزومەندانی بواری ئامێرەکانی تەکنیك و ئەلکترۆنیات

ئەم پێشانگایە یەکێکە لە گەورەترین پێشانگاکان لەو بوارەدا بۆ ئەمساڵ نزیکەی ١٥٠٠ نمایشکار لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە بەشدارن. جگە لە پیشاندانی نوێترین داهێنان و پێشکەوتنەکان، چەندین جۆری خزمەتگوزاری و سمینار بۆ پسپۆران و بەرنامەی هەمەڕەنگ لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەدا لە لایەن گەورەترین و بەناوبانگترین بەرهەمهێنەرەکانی جیهانەوە ئامادەکراوە و نمایش دەکرێت.