حه‌مه‌ی مه‌لا
محه‌مه‌د مه‌لا ئه‌حمه‌د ناسراو به حه‌مه‌ی مه‌لا

حه‌مه‌ی مه‌لا
فه‌رمانبه‌ربووه له کارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار تا ساڵی 1960 هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێراق 25 زه‌ماله‌ی ده‌بێت بۆ فێربوونی پیشه‌ی جۆراو جۆر له ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات، بۆیه پاش خۆپاڵاوتنی و وه‌رگرتنی یه‌کێک له‌و زه‌مالانه له 15/12/1960 ده‌گاته به‌رلین.
پاش سێ مانگ له مانه‌وه‌ی له گوندێکی نزیک به‌رلین به مه‌به‌ستی فێربونی زمانی ئه‌ڵمانی، ده‌نێردرێته شاری ماگده‌بورگ بۆ خوێندنی پیشه‌ی میکانیک.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بێگانه زۆر که‌مبوون، ته‌نها دوو عه‌ره‌بی عێراقی و کوردێکی باشوور به ناوی جه‌لال به‌یتوشی ده‌ناسێت که له‌وکاته‌دا خوێندکاری قۆناغی دووه‌می هونه‌ره‌جوانه‌کان ده‌بێت.
بۆ مێژوو به‌م جۆره باس له‌و سه‌رده‌مانه ده‌کات.
کاتێک گه‌یشتمه به‌رلین (ئه‌ڵمانیای دیموکراسی) شوێنه‌واری وێرانکراوی پاش جه‌نگی جیهانی زۆر پێوه دیاربوو.
نووسه‌رو ڕۆشنبیر عبدالموئمین ده‌شتی
ئه‌و مرۆڤه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌که له به‌رلین کاری ڕێکخراوه‌یی ده‌کات
له‌وه ده‌چێ حکومه‌تی کوردستان به‌یه‌کجاری ده‌ستی له‌کورده‌کانی ده‌ره‌وه شوشتبێ
برهان ئه‌مین / ئه‌ڵمانیا

عه‌بدولموئمن ده‌شتی
به‌رلین پایته‌ختی قه‌شه‌نگی ئه‌ڵمانیای فیدراله،گه‌وره‌ترین شاری ئه‌لمانیه له چڕی دانیشتواندا که نزیکه‌ی 3،400 ملیۆن که‌سی تێدا ده‌ژی ،له نێوانیاندا چه‌ند هه‌زار کوردێکی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان هه‌ن ،ئه‌وانه‌ی باشوری کوردستان به 3000 که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێن ،پێگه‌ی کورده‌کان له‌م شاره‌دا بۆ ساڵانی دوای ڕووداوه سیاسیه‌کانی نوشستی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وکاته‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر کورد هه‌ره‌ته‌ی هه‌نده‌ران بوون وله‌وێ گیرسانه‌وه، ئه‌م شاره بۆ کورد دیرۆکێکی مێژوویی مه‌زنی هه‌یه ،چونکه به‌شێکی کۆبونه‌وه‌کانی ده‌ستپێکی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له گهڕهکێكێ كه‌نار ئه‌م شاره به‌ستراون وله ڕۆژی 27 ی ئایاری 1975له‌وێ به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی تاوتوێ کراوه‌و بڕیاری بڵاوکردنه‌وه‌ی دراوه، جگه له‌وه‌ش کۆمه‌ڵێ ڕێکخراوی لێ دروست بوون که ده‌ستباری به‌هێزی ڕۆژانی سه‌خت ودژواری کوردایه‌تی بوون، ئه‌م شاره تائێستاش بۆ کورده‌کان به بنکه‌یه‌کی ڕۆشبیری گه‌وره حسێب ده‌کرێ.
جەلال بێتوشی یەکەم کۆیی لە به‌رلین
جەلال بێتوشی
یەکەم کۆیی لە به‌رلین

جه‌لال به‌یتوشی
ئامادەکردنی: پێشڕه‌وی سه‌ید برایمی
لە ڕەچەڵەک وچەند پشتێک دەچنەوە سەر خزمانی بێتوش لە کوردستانی رۆژهەڵات، بەڵام چەند عەیام و ساڵە نیشتەجآی کۆیەن. بە کردەوە لە سەرەتای پەنجاکان کۆیەی بەجێهێشتووە و ناو بەناو سەردانی کۆیەی کردووە، دوا جار لە 1976 کۆیەی نەدیوەتەوە، بەڵام لە 2004 لە ئێرانەوە بە رێگای قاچاغ هاتۆتەوە کوردستان. لە رانیەوە بە ئۆتۆمبیلێک بەرەو هەولێر چووە، بەڵام بە ناو کۆیەدا. ئێوارە درەنگانێک بە ناو کۆیە تێپەر بوون، بآ ئەوەی راوەستن. خۆی دەڵآ: لەسەری هەیبەت سولتانەوە، کە کۆیەم بینی گریام، کابرای شۆفێر هەستی پێکردم و پآی گوتم دیارە دەمێکە کۆیەت نەدیوە و زۆریشت خۆش دەوآ. تا لە دەروازەی کۆیەش ئاوا بوون بەرە هەولێر ئەو لە ناو گێژو ووڕی ئەو ساتە بووە، کە کۆیەی لە هەیبەسوڵتانەوە دیوە. بەڵام بۆ دانەبەزیوە؟ بۆ جارێکی دی هەر لەو گەشتەدا نەهاتۆتەوە کۆیە؟ وەک بۆ خۆی دەڵآ: دیمەنی گەشەنەکردووی شاری کۆیەو ئاسەواەری ژەڕی نێوان حزبەکان زۆر کاری لەسەر کۆیە کردووەم لە منیش کردووە، بۆیە حەزم نەکرد بەم شێوەو بە حاڵە کۆیە ببینم!!
دوای ئەوەندە ساڵە هێشتا بە کۆیانێکی سەردەمی پەنجاکان دەئاخڤآ و لە کۆیاتی و خۆیاتی خۆی نەکەوتووە. حەزی یەکجار لە گەشت و گەڕان و سوڕانە. لە 1959 لە ئەلمانیا دەژی. یەکەم کۆییە، کە هاتبێتە ئەلمانیای رۆژهەڵات، لەوانەیە ئەلمانیای رۆژئاواش، چونکە تا ئێستا هیچ کۆییەکی دی نەناسراوە لە پێش ئەوە هاتبێتە ئەلمانیا.