نەورۆزی ٢٠١٦ لە بەرلین
وەك هەموو ساڵێك لە بەرلین بە چەندین جۆر و لە چەند لایەکەوە نەورۆز پیرۆز دەکرێت، ئەمسالیش ناوەندی هینبون لە شپانداو بۆ ٣٥ ـەمین جار ئاگری نەورۆز دەکەنەوە و ساڵی نوێمان پیرۆز دەکەن. زۆر لە مێژە کورد بۆ پیرۆزکردنی ئەم یادە گیانی بەخت دەکات، ئێمەش بۆ پیرۆزی ئەم جەژنە تاقانەیەی کورد بەشدار دەبین و ئەم یادە پیرۆز دەکەین، ئێوەش وەرن با پێکەوە نەورۆز پیرۆز بکەین
زانیاری زیاتر لە پلاکاتەکەدا ببینە. ئەم ئاهەنگە بێ بەرامبەرە و هاتن بۆ هەموانە
Bruno-Gehrke-Halle
Neuendorfer Str. 67-69
13585 Berlin / Spandau
um 18:00Uhr
چەند گۆرانییەکی نەورۆز
چەپکێك گۆرانی کە بۆ نەورۆز وتراوە پێشکەش بە ئێوە
نەورۆز لە بەرلین ٢١/٣/٢٠١٤ دەمژمێر ١٨
وەك هەموو ساڵێك لە بەرلین بە چەندین جۆر و لە چەند لایەکەوە نەورۆز پیرۆز دەکرێت، یەکێك لە گەورەترین ئاهەنگەکانی ئەمساڵ لە لایەن هینبونەوە بە هاوکاری ئاوەدانی و زۆزك و گەنجانی بەرلین لە شپانداو سازدەکرێت، زانیاری زیاتر لە پلاکاتەکەدا ببینە. ئەم ئاهەنگە بێ بەرامبەرە و هاتن بۆ هەموانە / وەرن با پێکەوە نەورۆز پیرۆز بکەین..
Bruno-Gehrke-Halle
Neuendorfer Str. 67-69
13585 Berlin / Spandau
um 18:00Uhr
دوهەم ئاهەنگی نەورۆز لە بەرلین بە خۆشی و شادی کۆتای هات
به ئاماده‌بونی سه‌دان کورد، دوهەم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ 2013 له لایه‌ن ڕێکخراوی بون ـه‌وه ئاماده‌کاری بۆ کرابو و له هۆڵێکی جوان و شایستەی به‌رلین دا سازکرا. ڕەنگاڵەیی جلوبەرگی کوردی و به‌شداری هونەرمەندان پەیوەند جاف و نێوار باڵایی بە چرینی چەندین گۆرانی شادی بەخش و دیلانی جوانی هەمەڕەنگ تابلۆیەکی جوانی پر شادی هۆڵەکەی نەخشاندبوو، لە هەمنکاتیشدا بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پیرۆزکرا. ئاهه‌نگه‌که به وێنه ببینهپیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له ده‌می سیاسه‌تمه‌دارێکی ئه‌ڵمانه‌وه
کلاودیا ڕۆت ی پارتی سەوزی ئەڵمانی ڕۆژی نەورۆز لە گشت ئەو نەتەوانەی کە نەوزۆز ڕۆژی نوێیانە پیرۆز دەکات
یه‌که‌م ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مسال هینبون کردیه‌وه
یه‌که‌م نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ 2013 له لایه‌ن ناوه‌ندی هینبونهوه ئاماده‌کاری بۆ کرابو وه‌ك زۆربه‌ی ساڵانی ڕابردو و له یه‌کێك له قه‌ڵا دێرین و به‌ناوبانگه‌کانی به‌رلین (تسیتادێلا) سازکرا.به ئاماده‌بونی سه‌دان کورد و ئه‌ڵمان و بیانی و به به‌رنامه‌یه‌کی ڕازاوه به موزیك و گروپی دیلان و به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی کورد، هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی خواردنی کورده‌واری و کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز دڵی ئاماده‌بوان خۆش و نه‌ورۆزیش پیرۆز کرا. ئاهه‌نگه‌که به وێنه ببینه
چەند گۆرانییەکی نەورۆز
چەپکێك گۆرانی کە بۆ نەورۆز وتراوە پێشکەش بە ئێوە
نه‌ورۆزی ٢٧١٣ تان پیرۆرز
به جوانی هۆنراوه‌که‌ی پیره‌مێردی مه‌زن جه‌ژنه پیرۆزه‌تان لێده‌که‌م که ده‌فه‌رموێ
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نه‌ورۆز هاتەوە
جه‌ژنێكی كۆنی کوردە، به خۆشی و بە هاتەوە
چه‌ند ساڵ، گوڵی هیوای ئێمه، پێپه‌ست بوو، تاکوو پار
هەر خوێنی لاوەکان بوو، گوڵی ئاڵی نەوبەهار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانیی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو، ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەوپیلی مەرگەوە
ئەوا ڕۆژ هەڵات لە بەندنی بەرزی ووڵاتەوە
خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شۆق ئەداتەوە
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تەئریخی میللەتا
قەڵغانی گوللە، سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن ، شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
نه‌ورۆزی کوردان
کاتێ سه‌رمای زستان خۆی ده‌پێچێته‌وه‌و ماڵئاواییمان لێده‌کا، هه‌رچه‌ند هه‌ڕه‌شه‌ی ساڵێکی دیکه‌مان لێده‌کا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ره‌مه‌رگی دا موژده‌ی وه‌رزێکی دیکه‌ی قه‌شه‌نگمان پێده‌به‌خشێ، ئه‌ویش به‌هاره. به‌هار مانگی ئه‌فراندن و خولقاندن و داهێنانه. یه‌که‌م رۆژی به‌هاریش سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆزه، که ده‌کاته 21ی ئاداری زایینی. چونکه له یه‌که‌مین رۆژی ئه‌و مانگه‌دا رۆژێکی نوێ ده‌ست پێده‌کا، که سه‌ره‌تای ژیانێکی نوێ ده‌ست پێده‌کا، هه‌ر له گۆڕانی ئاووهه‌وا به‌ره‌و خۆشترو گه‌رم تر، خوێنیش له له‌شی بوونه‌وه‌ردا ده‌بزوێ، ئاو و گیان له هه‌ناوی رووه‌ک و دار‌و دره‌ختدا ده‌گه‌ڕێ، ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌ک مرۆڤ، به‌لکو ئاژه‌ڵ و رووه‌کیش دێته جۆش و خرۆش. بۆیه هه‌روا به سێنایی کورد ئه‌م رۆژه‌ی به پیرۆز نه زانیوه‌و ناوی له‌م رۆژه‌دا نه‌ناوه نه‌ورۆز، که واتای رۆژێکی نوێ دێ.
ئەمساڵیش وەك سالانی پێشوو لە بەرلین نەورۆز بارانە
بۆ ساڵی ٢٠١٣ لە بەرلین لە چوار لاوە بە فەرمی نەورۆز دەگێڕدرێتلە ئێوارەی ٢٠/٣/٢٠١٣ وەك چالاکییەکی بەردەوامی ساڵانەی هینبون بە هاوکاری مەڵبەندی ئاوەدانی و زۆزك بە کردنەوەی ئاگر و گێڕانی ئاهەنگ نەورۆز پیرۆز دەکرێت. ئەگەر لەم ڕۆژەدا هەرکەس بە جلوبەرگی کوردییەوە بێت، ئەوە نەورۆزەکە ڕەنگینتر دەبێت.. زانیاری زیاتر لە فلایەکە ببینە
لە ٢٢/٣/٢٠١٣ ڕێکخراوی بوون هەڵدەستێت بە گێڕانی ئێوارە ئاهەنگێك بەم بۆنە نەتەوەییەوەوەك ساڵانی ڕابردوو و بە مەبەستی ناساندنی جەژنی نەورۆز بە منداڵە چاوگەشەکانمان ڕێکخراوی یەکماڵ لە بەرلین جەژنی نەورۆز لەگەڵ منداڵ و خێزانەکانیان پیرۆز دەکەن، بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز و شایی و بەرنامەی تایبەت بۆ منداڵان.
کۆمکار لە ئەڵمانیا لە ٥ شاردا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێ و لە شاری بەرلین لە ٢٣/٣/ ٢٠١٣ نەورۆز پیرۆز دەکەن
نەورۆزەکانی بەرلین ٢٠١٣
Hinbun 20.3.2013, Bun e.V 22.3.2013, Yekmal e.V. 22.3.2013, Komkar 23.3.2013