کۆچی ناوادەی سەنگەری شەهید عوسمان موختار

Senger بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە دووشەممە بەرواری 07.08.2017 هەواڵی کۆچی ناوادەی سەنگەری خوشکەزام ڕایچڵەکاندین و کەلێنێکی گەورەی لە ژیانماندا بەجێهێشت. سەنگەری جوانەمەرگ لەسەر کارەکەی لە (شاری ڤیەنا پایتەختی نەمسا) کارمەندبوو لە یەکێك لە گەورەترین شاری یاریەکانی ئەورپا و لەسەر ڤۆلار کاری دەکرد و نزیکی کاتژمێر 17 یەکێك لە عەرەبانەکانی ئەو یاریە دەیدات لەسەری و دوا ماڵئاوایمان لێدەکات