مهراسیمی 26 ـههمین ساڵ یادی ههڵهبجه له بهرلین
بە ئامادەبونی سهدان له کوردان و دۆستانمان له بهرلین و له گۆڕەپانێکی دیاری بهرلین دا یادی ههڵهبجه و ئەنفال و قامیشلو بهرز ڕاگیراسهرهتای مهراسیم، به وهستای ساتێك بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاکی شههیدانی ههڵهبجه و ئهنفال و گشت شههیدان و قوربانیانی کورد و کوردستان و لێدانی مارشی ئهیڕهقیب و ووتنهوهی له لایهن ئامادهبوانهوه بوو، پاشان خوێندنهوهی وتاری ئامادهکراو به زمانی ئهڵمانی و بهردهوامی مهراسیمهکه به موزیك و شمشاڵ، ئهو گۆڕەپانە بوبوه جێیەك بۆ گهیاندی پهیامهکان به گوێ و دیدهی بینهر و پیادهڕهوانی ئهو ناوچهیه. له پێش کۆتایشدا 26 میزهڵدانی ڕهش له لایهن منداڵ و لاوانی کوردەوە ئاراستهی ئاسمانی بهرلین کرا، وهك هێمایهك بۆ تێپهڕینی 26 ساڵ بهسهر ئهو مهرگهساتهدا و کۆتایش جارێکی تر به مارشی ئهیڕهقیب بوو. بۆ بینینی وێنەکان بەردەوامبە
گروپی هەزار ئاواز لە بەرلین یەك شەممە ٩/٣/٢٠١٤ میوانە
بۆ ئاواز پرژێنی هەستی حەزخوازانی موزیکی کوردی و فارسی گروپی هەزار ئاواز کە پێکهاتوە لە ١٠ موزیکژەن بە سەرپەرشتی ئازادی میرزا پور و بە ئامادەبونی مامۆستا فەرەج عەلیپور و پەرین نمازی و دەنگەخۆشەکانی ئیبراهیم بەرزی و سەحەر محەمەدی، لە بەرلین ئێوارەی یەك شەممە ٩/٣/٢٠١٤ لە کڵێسای پاسیۆینس کیرشە دەمژمێر ١٨،٣٠ کۆنسێرتێک دەگێرن.شهستوچوارههمین ڤیستیڤاڵی سینهمایی بهرلیناله له بهرلین
شەستوچوارههمین ڤیستیڤاڵ له بەرواری ٦ تـــــــا ١٦/٢/٢٠١٤
ڤیستیڤاڵی بهرلینالهی نێودهوڵهتی کە بە یەکێك لە گرنگترین ڤیستیڤاڵەکانی فلیم لە جیهاندا ئەژماردەکرێت، ههمووساڵێک لهمانگی فێبروهر له شاری بهرلینی پایتهختی ئهڵمانیا سازدهکرێ، ساڵانە نزیکەی ٤٠٠ فلیم له هەموو وڵاتانی جیهانهوه نمایش دهکرێت و شانزده فلیمیش دە کهونە کێبڕکێی یهکتری بۆ وهرگرتنی خهڵاتی ڤیستیڤاڵ کهبریتیه له وورچێکی زێڕین و یهکێکی زیوین.
حەفتاونۆهەمین هەفتەی سەوز لە بەرلین لە ١٧ بۆ ٢٦ی یانوار
پێشانگای هەفتەی سەوزی نیونەتەوەیی بۆ ٧٩ ـهەمین جار کرایەوە.
بۆ ئەمساڵ ١٦٥٠ بەشگەی کۆمپانیای ئەڵمانی و بیانی لە ٧١ وڵاتی جیاوە بە شمەك و کاڵا و بەروبومەکانیان بەشدارن. لە هەمانکاتدا بۆ ئەمساڵ ٧٠ وەزیری پەیوەست لە وڵاتانی بەشدار ئامادەبوون بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بازرگانی..
کەمیك زانیاری زیاتر بە زمانی ئەڵمانی لەم ڕاپۆرتەدا ببینە
هیوایەکی تر لە بەرلین بە ئەنجام گەیەندرا
دوو دەنگی خۆش (بڕیار ڕەشید و هێلینا ڤێکەر) و دوو شاعیری بەتوانا (بەرزان هەستیار و هانس دیتەر) و ئۆرکێسترای بەرلین و بە چەندین وێنە و دیزاینێکی مۆدێرن، بەرهەمێکی جوانی کوردی ئەڵمانی لەژێر ناوی (هیوا) دا کەوتە بەر گوێ و دیدەمان. بیبینە و بڕیاری خۆت بدە..
Silvesterfeier in Berlin 2014
ئاهەنگی سەریساڵ لە بەرلین ٢٠١٤
بە ئامادەبونی گروپی موزیکی قەڵا و منارە و چەند گۆرانی بێژێکی دەنگ خۆش (دلێر گەرمیانی، تەنیا عارەب، خانمە دەنگخۆشی بادینان دێژین و قادر غەزالی)، بەرنامەی تایبەت بۆ منداڵان بە ئامادەبونی دوو کلاون و سەمای ئیسپانی و بەرازیلی (فلامینکۆ و زامبا) و پاش ١٢ی شەو بەموزیکی هەمەڕەنگ و دیجی. لە هەمانکاتیشدا خواردن و خواردنەوە و میوە و چەرەسات و خزمەتکردن و بە ئامادەبونی میوانێکی زۆری بەرلین و چەند شارێکی تری ئەڵمانیا شەوێکی پر شادی بەڕێکرا.. کۆی ئاهەنگەکە بە فلیم لە یوتوب لە کەناڵەکەمان ببینە لەم بەستەرە
یان لە چەند ئەلبومێکدا ببینە
ئەلبومی یەکەم ، ئەلبومی دوهەم ، ئەلبومی سێهەم ، ئەلبومی چوارهەم
Sali Newetan piroz bet / Frohes Neues Jahr
ساڵی نوێتان پیرۆزبێت، بە هیوام ساڵی ئایندەمان ساڵێکی پڕ بەرهەم و تەندروست و ساڵی بەدیهێنانی ئاواتەکانمان بێت
کل عام وانتم بالف خیرونتمنی التواصل معنا فی العام الجدید
Guten Rutsch und ein glückliches Neue Jahr!
Ich wünsche alle Liebe, Gesundheit, Glück und Erfolg
kommt alle Gesund und Munter rüber
سەریساڵ ٢٠١٤ لە بەرلین Silvesterfeier Berlin
ئاهەنگی سەریساڵ لە بەرلین ٣٠/١٢/٢٠١٣
بە ئامادەبوونی گروپی موزیکی قەڵا و منارە لە پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە و بە دەنگە خۆشەکانی دلێر گەرمیانی و تەنیا عارەب و قادر غەزالی و بەرنامەی تایبەت بە منداڵان و لە پاش ١٢ ی شەویش بەرنامەی هەمەڕەنگ و بە دیجەی شەوە ئاهەنگی سەریساڵ لەگەڵ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست بەڕێدەکەین..
بەرنامەی شەوەئاهەنگی سەریساڵ
پێشانگای پەرتوکی فرانکفۆرت ٢٠١٣ لە ٩ تــــــــا ١٣ ی ئۆکتۆبەر
لە ٩ تــــــــا ١٣ ی ئۆکتۆبەر گەورەترین و پڕماناترین پێشانگای جیهان بۆ پەرتوك لە فرانکفۆرت دەکرێتەوە، ئەم پێشانگایە کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٤٩ لە لایەن ڕێکخراوی بۆرسەی ئەڵمانی کتێبخانەکانەوە دامەزراوە، بێ دابڕان ساڵانە لە مانگی ئۆکتۆبەردا دەکرێتەوە و ئەمساڵ ٦٥ ـەمین پێشانگایە. خۆشبەختانە چەند ساڵێکە کوردیش بە شێوەیەکی بەرچاو لەو پێشانگایەدا دەبیندرێت و بە تایبەتیش ئەمساڵ بە چەند خانەیەک کە لە لایەن چەند دەزگایەکەوە گیراون، گەورەترینیان بە ناوی خانەی کوردستان ـەوەیە کە لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ـەوە و بە سەرپەرشتی نوێنهرایهتی حکومهتی ههرێمی کوردستان له ئهڵمانیا بە ڕێوە دەچێت. ناونیشانی ئەم خانەیە هۆڵی ژمارە پێنج خانەی د ١٠٨زانیاری زیاتر و وێنە و ئەرشیفی ئەم پێشانگایە لە فەیسبوك و لەم ناونیشانە دەبینرێ
www.facebook.com/frankfurter.buchmesse.1
سێههمین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد لهئهورپا ٤ تــا ٦ ی ئۆکتۆبەر
لە ٤ تــا ٦ ی ئۆکتۆبەر لە شاری میونشن دەستپێدەکات و لە نۆرمبیرگ کۆتای پێدێت.فیستیڤاڵی ئەمساڵ بە ئامادەبونی چەندین شانۆکار و پسپۆری بواری شانۆ لە گشت جیهان و بە تایبەتیش لە کوردستانەوە بەشدارن. ئەوەی شایانی باسە، ئەم فیستیڤاڵە بە هێز و توانای شانۆکاران خۆیان ئەنجام دەدرێت
بۆ بینینی بەرنامەی فیستیڤاڵ کلیكی وێنەکان بکە و وەرگرتنی زانیاری زیاتریش پەیوەندی بکەن بە
Tel.: 0049-221-16 87 88 37 E-Mail: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
0049-89-43 53 99 35 This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
ئەنفال لە ڕووەندا و کوردستان /یەکشەممە ١٨/٨/٢٠١٣
کۆمەڵەی هاوکاری سمینارێك لەژێر ناوی چۆنێتی ڕزگار بوونی ژنان و منداڵانی ڕووهندا له ئهنفال ساز دەکات، لەو سمینارەدا بەراوردی جینۆسایدی ڕواندا بە پرۆسەی ئەنفالی کوردستان دەکرێت و خاڵە هاوبەشەکانی دەخرێتە ڕوو.شوێن و کات:
Stiftung Umverteilen / Sonntagssalon
Merseburger Strasse 3, 10823 Berlin-Schöneberg
Sonntag, den 18.08.2013, um 18:00 Uhr
Liebe Freundinnen und Freunde von Haukari e.V.,
مەشا پشتگیری رۆژاڤایا کوردستان ل بن ناڤێ ھەردەر رۆژاڤایە
ژ بۆ پشتگریا کوردێن رۆژاڤا و ھەموو پێکھاتیێن دن یێن سووری ل دژی ئێریشێن چەتەیێن ئال-نوسرا/ئال-قایدا و ئارتێشا ئازاد، ئەم بانگ ل وەیێن ھێژا دکن ژ بۆ تەڤلیبوونا مەشا پشتگیری رۆژاڤایا بن ناڤێ "ھەردەر رۆژاڤایە" دە.وێ مەش ژ „ھێرمانپلاتس“ دەستپێبکە و ل „ئۆرانێنپلاتس“ ب داوی ببە.
شەمی، ١٠/٨/٢٠١٣ - دەمژمێر ١٨:٠٠
جھێ کۆمبوونێ: وێزگەی ھێرمەنپلاتس
کوردێن ل بەرلین-براندێنبوورگ